ڕۆژنامەی حورییەت بە پشتبەستن بەم ڕاپرسییە وای بڵاو کردەوە کە پێدەچێت ئەردۆغان ٥٤.٤% و کەمال کلیچدارئۆغڵو ٤٨.٦%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
لەهەمان کاتدا، کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی پارتە نەیارەکانی ئەردۆغان ناسراو بە (نەتەوە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "سوزکۆ"ی تورکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە بەدەستهێنانی ٦٠%ی دەنگەکان لە ھەمان خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دا سەر دەکەوێت.
ئەم ڕاپرسییە هەروەها پێشبینیی ئەوەی کردووە کە پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ٣٤.٧%ی دەنگەکان بەدەست دێنێت؛ لە کاتێکدا کە ڕکابەرەکەی لە پارتی کۆماریخوازی گەل ٣٢.١%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت. دەنگەکانی دیکە بەسەر لایەنەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن.
بڕیارە ڕۆژی ١٤ی مای (٢٤ی بانەمەڕ) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.
ئەگەر بێت و هیچکام لە کاندیدەکان نەتوانن زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدە کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، دوای دوو هەفتە (٢٨ی مای) لە قۆناغی دووەم دا لە سەر ململانێکانیان بەردەوام دەبن.
342/